شەربەتی گێزەر چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گێزەر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت.

توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوەدەکەن خواردنەوەی شەربەتی گێزەر سوودێکی زۆری لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنیانەوە دەناڵێنن دەتوانن بەڕێژەیەکی گونجاو شەربەتی گێزەر بخۆنەوە، چونە چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات.

فوائد عصير الجزر للعين والمناعة والمرأة الحامل.. وهل له آثار جانبية؟ - كل  يوم معلومة طبية

شەربەتی گێزەر یارمەتی کەمکردنەوەی خوێی کۆبوەوەی جەستە دەدات کە بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە شەربەتی گێزەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە و زیادەڕەوی تێدانەکرێت، هەروەها ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان بەرزە پێویستە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولیەکان دووربکەونەوە و بەڕێژەیەکی کەمیش قاوە بخۆنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا