حەوت جۆر خۆراک یارمەتی گەشەی مێشکی منداڵ دەدات

ئەم بابەتە 202 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

منداڵەکەت گەورە دەبێت بە قۆناغەکانی ژیاندا دەڕوات دەتوانی بە شێوەیەک، لە منداڵیەوە یارمەتی بدەیت کە توانای مێشکی بەهێز بێت و گەشە بکات ئەم یارمەتیدانەش ئاسانە کە خۆت دەتوانی ڕۆژانە لە ماڵەوە لە ڕێگەی پێدانی ئەم خواردنانەوە یارمەتی گەشەی مێسکی منداڵەکەت بدەیت ئەم ٧ جۆرە خواردنە کاریگەریکەی باشیان هەیە لەسەر گەشەی مێشك

١-هێلکە، هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین ، بۆیە دەتوانیت لە ژەمی بەیانیاندا هێلکەیان لەگەڵ نان پێ بدەیت، هەروەها ژەمی نیوەڕۆ وزەیەکی زۆر بە منداڵەکە دەدات و تێر دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر

٢-ماست، ماستی پڕچەوری یەکێکە لەو خواردنانەی یارمەتی گەشەکردنی خانەکانی مێشک دەدات، دەتوانیت لە ڕیگەی بەکارهێنانی میوەی جۆراو جۆر لەگەڵیدا سەرنجی مناڵەکەتی پی ڕابکێشیت و بیخوات

٣-سەوزەوات، زۆربەی سەوزەواتەکان ترشی فۆلیک و ڤایتامیناتی زۆریان تێدایە بۆیە دەتوانیت بەکاری بهینیت بۆ منداڵەکەت وەک سپیناخ هەرچەندە کەمێک زەحمەتە بتوانی منداڵ ڕازی بکەیت سەوزەوات بخوات بەڵام دەتوانیت بیکەی بە شەربەت بۆی یاخود کەمێک لە تامی ئەو شتەی بۆ تێکەڵ بککەی کە پێی خۆشە

٤-ماسی، بەهۆی ئەوەی ماسی رێژەیەکی باش لە ڤایتامین دی و ئۆمێگا ٣ تیدایە، یارمەتی بیر و هزری منداڵەکەت دەدات و توانای بیرکەوتنەوەی بەهیز دەکات دەتوانیت بۆی ببرژێنیت لەگەڵ سۆسی تایبەت بیدەیتێ باشترین جۆریش ماسی سەلەمۆنە

٥-چەرەسات، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤایتامینات و ترشی چەوریان تیدایە دەتوانیت چەرەساتەکان ورد بکەیت لەگەڵ خورادنی کەرە وەک و جۆرە خواردنێکی هەویری لیبکەیت و بیدەیت بە منداڵەکەت

٦- شۆفان، یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانی مێشک دەدات، دەتوانیت وەک سوپ بۆی ئامادە بکەیت و دارچینی تێکەڵ بکەیت یارمەتیەکی زۆر باشی گەشەی مێشک دەدات

٧-قۆخ و سێو، منداڵەکان زۆر ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەن، بەڵام تۆ دەتوانیت میوە بدەیت بە منداڵەکەت تەندروستترە باشتر پێش ژەمی نیوەڕۆ سێو قۆخ قاش بکەیت و لەبەردەم منداڵەکەت دایبنێی تاوەک و وەک خواردنێکی خێرا بیخوات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک