هەسەدە دەستگیركردنی سەركردەیەكی مەترسیداری داعشی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرای كرد، كە هێزەكانیان یەكێك لە مەترسیدارترین ئەمیرەكانی داعشیان دەستگیركردووە، كە بەشداری لە چەندین هێرش كردووە بۆ سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتیش كۆبانێ.

ئەمڕۆ شەممە 25_12_2021، فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەری خۆی رایگەیاند: كە ئەمیرێكی مەترسیداری داعشیان دەستگیركردووە.

بەپێی وتەی فەرهاد شامی، ئەمیرە دەستگیركراوەكەی داعش بەشداری لە هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوا بەتایبەتی كۆبانێی كردووە و چەندین كۆمەڵكوژی لە دژی گەلەكەمان ئەنجامداوە.

لە بارەی دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی داعش، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا هێزەكانمان بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی تیرۆریستێكیان بەناوی محەمەد عەبدولجەواد ناسراو بە ڕەشید دەستگیركرد كەبەرپرسی یەكەمە لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە پلان بۆ داڕێژراوەكەی سەر زیندانی خوێران كە ئەندامانی تیرۆریستانی داعشی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا