پۆڵەتیک پرێس
ئای کیو ئۆئۆ بەشێکە لە کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو و ڕکابەری مۆبایلە نوێیە زیرەکەکان دەکات.
مۆبایلی ئای کیو ئۆئۆ نیۆ6 لە کانزا و شوشە دروستکراوە، دووریەکەی(76.4/8.4/163.3) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.62 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم نساپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+13+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.