تێکنۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تێکنۆ مۆبایلی تێکنۆ سپارک گۆ 2022 بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

تێکنۆ سپارک گۆ 2022 کێشەکەی 193.5 گرامە، ئەستوریەکەی 8.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ ئەی20 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا