ئەپڵ یارمەتی دایک و باوکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ پێگەیەکی نوێی ئەلیکترۆنی دروست کرد، بە ناوی Apple for kidsکە یارمەتی دایک و باوکان دەدات بۆ ڕێکخستنی سیستمی چاودێری کردنی مناڵەکانیان لەسەر ئامێرای ئایفۆن و  ئایپاد و ماک بوک و ئامێرەکانیتر.

لە ڕێگەی ئەپڵ فۆر کیدسەوە، دایک و باوکان دەتوانن پاسۆردی ئامێرەکان بە ڕێوە بەرن و ئەگەر منداڵێک بە ڕێکەوت شتێکی کڕی دەتوانن گروپە خێزانیەکە بەڕێوەی بەرن.

لە ڕێگەی ئەم ئاپەوە دایک و باوکان دەتوانن، سانسۆر بخەنە سەر ئەو بەرنامانەی منداڵان دەیانەوێت بیکڕن، هەروەها پێویستە ڕەزامەندی دایک و باوک پێشان بدرێت بۆ کڕینی هەر ئاپێک لە لایەن منداڵەکەوە.

سەرەڕای ئەمانەش دایک و باوکان دەتوانن کاتی شاشە بەکاربهێنن، بۆ کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی ئامێرەکان لە لایەن منداڵەکانیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا