پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نۆکیا بیستۆکێکی بێتەلی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت و نرخێکی گونجاوی هەیە.
بیستۆکی نۆکیا ئی3103 کێشەکەی 3.3 گرامە، بەرگەی ئاو و شێ دەگرێت، هەروەها بەرگەی ئەو ئاڕەق کردنەوەیەش دەگرێت کە بەهۆی وەرزش کردنەوە دروست دەبێت، بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروستکراوە و قەبارەیەکەی بچووکی هەیە.
تەکنیکی بلوتوز5.1، سیستمی دەنگی بەهێز و پێشکەوتووی تێدابەکارهاتووە، خێرای پاتریەکەی 37 میلی ئەمپێرە، بیستۆکە بێتەلەکە بە ڕەنگە جیاوازەکانی ڕەش، سپی، پەمەیی و نرخێکی گونجاو بەردەست دەبێت.