ئەڵمانیا سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر عێراقیەکدا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فرانکفۆت لە ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێ شەممە بڕیاریدا، عێراقیەکی سزادا کە پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە بە زیندانی هەتا هەتایی، بە تاوانی جینۆساید کردنی ئێزیدیەکان

دادگای ئەڵمانیا کەیسی تەها جومەیلی تەمەن 29 ساڵانی گرتە دەست، لە ساڵی 2013 دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، بە تاوانی جینۆساید کرد و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنگ و لە ناو بردنی مرۆڤ تۆمەتبار کرا، کەیسەکە یەکلایی بۆوە بۆ ئەو دایکەی منداڵەکەی بە دەستی جومەیلی کوژراوە.

جومەیلی خێزانەکەی ئەڵمانی بووە، خێزانەکەشی بە هەمان تۆمەت بە ماوەی 10 ساڵ زیندانی کردن سزا ئەدرێ، بەهۆی ئەوەی ژن و منداڵێکی ئێزیدیان کڕیوە لەبەرچاوی دایکەکەی ئەشکەنجەی منداڵەکەیان داوە تامردووە.

لە ساڵی 2014، ڕێکخراوی داعش بە ناوی جیهادەوە دەستدرێژیان کردە سەر چەندین گوند و ناوچە لە شەنگال لە باکوری ڕۆژئاوای عێراق.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا