جێگری سەرۆکی زانکۆ: ڕێگە نادەین توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران ئەنجام بدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دکتۆر پێشڕەو حەمە جان جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهیچ جۆرێک ڕێگە نادەین حەرەمی زانکۆ بشکێندرێت وە توندو تیژی بەرامبەر خوێنکاران ئەنجام بدرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دکتۆر پێشڕەو حەمە جان جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ” ئەو خۆپیشاندانەی ئەنجامدرا لە زانکۆی سلێمانی بەتەنها داواکاری زانکۆی سلێمانی نیە، بەڵکو داواکاری سەرجەم زانکۆکانی هەرێمە، داواکاری ئەو خوێندکارانە بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەیەی خوێندکارانە کە چەند ساڵێکە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕدراوە، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ پشتگیری ئەو داوا ڕەوایەی خوێندکاران دەکەین. ”

هەروەها جەختی لەوە کردەوە،  داوای خوێندکاران داوایەکی یاسایی و ڕەوایە جگە لە پشتیوانی کردن هەروەک لە بەیاننامەکەی زانکۆی سلێمانیدا هات هاوکات دژی هەر پێشێلکاریەکین بەرامبەر خوێندکارەکانی زانکۆ و حەرەمی زانکۆمان. ”

وتیشی، ” داوا دەکەین ئەو داواکارییانەیان بهێنن بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی تا ئێمە لەڕێگای خۆمانەوە بەرزی بکەینەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، وتیشی” بابەتی دەرماڵە بابەتێک نیە لەدەستی سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت بەڵکو دەبێت وەزارەتی دارایی بەرزی بکاتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری لەسەر بدات، ئەوە داواکارییەک نیە بەتەنها پەیوەندی هەبێت بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیەوە بەڵکو داواکارییەکە داواکاری سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستانە. ”

ئاماژەی بەوەشدا سەبارەت بەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کرانەوە کە گوایە ئازاری خوێندکاران دراوە، دکتۆر پێشڕەو حەمە جان وتی، ” ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان کردووە بەهیچ جۆرێک هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستوەردانیان نەکردووە بەڵکو ئەوەی کە دەستوەردان هەبووە لەلایەن پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانەوە بووە، وە ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان کردووە لەگەڵ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە هەرچییەک ئەوان کردویانە و بەکارییان هێناوە لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا بووە، چەند وێنە و ڤیدیۆمان لەلایەن خوێندکارەکانمانەوە بۆ هاتووە کە ئاماژە بە ئەنجامدانی توندوتیژی دەکەن بەرامبەریان ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی جگە لە پێکهێنانی لیژنە لەوبارەوە هاوکات لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و جێگری سەرۆکی حکومەت(کاک قوباد تاڵەبانی)، هەروەها بەڕێوەبەری چالاکیە مەدەنییەکان لەسەر خەتین تا ئەو حاڵەتانەی لێرە و لەوێ ئەگەر هەبوبێت ڕێگە نەدرێت دووبارە ببێتەوە. ”

چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە لایەن خوێندکارانەوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی خەرجکردنی دەرماڵە کە بە مافی خۆیانیی دەزانن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا