لە سلێمانی 25 هەزار نەمام دەچێنرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە رەزامەندی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمامناشتن لە سلێمانی دەستپێكردووە و لەو هەڵمەتەشدا 25 هەزار نەمام دەچێنرێن.

لەوبارەیەوە بەختیار محەمەد، لێپرسراوی باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، “یاداشتێكیان پێشكەشكردبوو بۆ چاندنی نەمام و لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە رەزامەندیی لەسەر دابینكردنی 25 هەزار نەمام دراوە، ئەوانیش بەبێ بەرامبەر دابەشیانكردووە بەسەر 43 شارەوانیی سنوری پارێزگای سلێمانی”.

وتیشی، “هەڵمەتەكە زۆر بەباشی بەڕیوەدەچێت و لە سەرەتای مانگی 12 دەستیپێكردووە و ئێستا لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە.”

باسی لەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی ساڵانی رابردووش بەبێ بەرامبەر نزیكەی 70 هەزار نەمامیان بۆ دابینكردووین و ئەو هاوكارییەی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی ئێمەی گەیاند بەوەی، لەناو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رێژەی سەوزایی لە هەموویان زیاتر بێت، كە دەكاتە %90.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا