پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ شەممەو دروستبونی لافاو، بەشێك لە ڕێگای سەرەكی هەولێر- شەقڵاوە لە پشت كوڕێ لە بەرامبەری شێرەسوار داڕماوە، بۆیە پێویستە شۆفێران لەڕێڕەوی فسفۆرەكان دەرنەچن و لەشۆڵدەری لای راستی رێگاكە نزیك نەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبونی لافاو، بەشێك لە ڕێگای سەرەكی هەولێر- شەقڵاوە لە پشت كوڕێ لە بەرامبەری شێرەسوار داڕماوە و مەترسی دروستكردوە، بۆیە تیمەكانی هاتووچۆ ئێستا لەو شوێنەن و سەرقاڵی دروستكردنی ڕێڕەوێكی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەكان.
ئەوەشیخستەڕوو، تیمەكانی هاتووچۆ بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە، فسفۆر ڕێژ دەكەن، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەن، لەڕێڕەوی فسفۆرەكان دەرنەچن و لەشۆلدەرەكەی لای ڕاستی ڕێگەكە نزیك نەبنەوە، چونكە ئەگەری داڕوخانی زیاتر هەیە.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لە چەند ناوچەیەكی شاری هەولێر لافاو دروستبووە و زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی ئەو شارەش رایانگەیاندوە، لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی لافاو، تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.