“ئەمریكا رۆڵی لەنزیكبوونەوەی نێوان عێراق و هەرێم هەیە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی باس لەوە دەكات، ئەمریكا كاریگەری لەسەر نزیكبونەوەی هەولێر و بەغدا هەیەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە هەولێرو بەغدا رۆڵی باش بۆ رێككەوتنی هەردولا دەگێڕن.

رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمریكا وەك كارەكتەرێكی سیاسی نێودەوڵەتی كاریگەری لەسەر نزیكبوونەوەی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە، ئەگەر بەدروستی كاری لەسەر بكات، ئەوا كاریگەری لەسەر زوو رێككەوتنیان دەبێت.

وتیشی، “هەوڵەكانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ گەیشتن بەرێككەوتن ئیجابیە بۆ نزیكبونەوە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردولا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە ده‌یڤد شنکەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە عێراق و لەهەولێرو بەغدا چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی‌و حكومی كردووە.

لەكۆبونەوەكانیشیدا جەختی لەوەكردوەتەوە، دەبێت بەزوویی كێشەكانی هەولێرو بەغدا چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا