پۆڵەتیک پرێس:
پیاوێکی ئەلبانی تەمەن 30 ساڵ کە لە گیدۆنیا مۆنچێلیۆ دەژی، نزیک لە شاری ڕۆما، توانای نەماوە چیتر لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ژیان بباتەسەر و زیندان هەڵدەبژێرێت.
لەوبارەیەوە فرانچیسکۆ جاکومۆ فیرانتێ، بەڕێوەبەری پۆلیسی تیفۆلی دەڵێت: “ئەو پیاوە ئەلبانییە چەند مانگێک پێش ئێستا بەهۆی تاوانەکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر، خرایەژێر چاودێرییەوە و دەبوو تا چەند ساڵێک بەو شێوەیە بژی”.
بەڵام ئەلبانییەکە لەدوای ئەوەی توانای ژیانی لەگەڵ هاوسەرەکەی نەما، پێی باشتر بوو هەڵبێت و خۆی رادەستی پۆلیس بکات و بخرێتە زیندان.
ئەو پیاوە ئەلبانییە دەڵێت: “بارودۆخەکان بە باشی تێنەدەپەڕین و ژیانی خێزانیم گۆڕابوو بۆ دۆزەخ و چیتر بەرگەم نەدەگرت، بۆیە دەمەوێت بچمە زیندان”.