مەزڵوم عەبدی: لەئێستادا چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا نییە

پۆڵەتیک پرێس

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سیاسی نزیک بۆ قەیرانی سوریا نییە، وتیشی: هێزەکانمان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری کاردەکات بۆ گەشەسەندنی راستەقینە و بەپەلەی ئیدارەکە.

لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پێویستە ئیدارەی خۆسەری بەشداربێت لەهەر دیالۆگێکدا کە لەبەرژەوەندی دۆزینەوەی چارەسەر بێت بۆ قەیرانی سوریا و وتیشی: هیچ چارەسەرێکی نزیک بۆ قەیرانەکانی سوریا نییە.

لەبارەی دیالۆگی کوردەکانی رۆژئاواشەوە مەزڵوم عەبدی وتی: پێویستە گفتوگۆکان بەردەوام بن لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و هەسەدە پشتیوانی ئەم دیالۆگە دەکات و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەهەماهەنگیدا دەبێت لەپێناو لابردنی هەر بەربەستێک کە دێتە بەردەم گفتوگۆکان.

سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو، بەسەرپەرشتی مەزڵوم عەبدی و بەئاگاداری ئەمریکییەکان لەناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی ئۆپۆزسیۆن کە پێکهاتووە لە 16 پارت و پارتەکانی یەکینەی نیشتیمانی کورد کە 25 پارت و بزوتنەوەی سیاسی لەخۆدەگرێت، دەستیانکرد بە دانوستان بەمەبەستی یەکبوونی پۆلەکانی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریکردنی ئەنجومەنی کورد لەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا