پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی‌ ڕاپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆریان لەكۆمپانیایەك دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتیەكەوە كە چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری‌ لەكۆمپانیاكەی‌‌ لێدزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆردا كە تۆمەتباران دزیبوویان، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (م، أ، ع) لەدایكبووی‌ 2002، (س، د، س) لەدایكبووی‌ 2005 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا