پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای پەیوەندیكردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەکێتی بە حكومەتی عێراق سەرجەم دەستگیركراوانی كەركوك ئازاد دەكرێن.
شەوی یەکشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە.
بەڵام لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دوای پەیوەندیكردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە حكومەتی عێراقەوە، سەرجەم دەستگیركراوانی كەركوك ئازاد دەكرێن.