وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ژەهراوی بوونی ژمارەیەک پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە لەبارەی ژمارەی ئەو پێشمەرگانە دەدات كە لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك ژەهراوی بون و دەڵێت، تەنها 19 پێشمەرگە باری تەندروستییان تێكچوە نەك 82 پێشمەرگە وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، هەواڵێکی نادروست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە 82 پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لەمبارەوە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک رایدەگەیەنێت تەنها 19 پێشمەرگە باری تەندروستیان تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو لەو ژمارەیەش دەستبەجێ 13 پێشمەرگەیان چارەسەری خێرایان وەرگرتوە و لە نەخۆشخانە دەرچون، تەنیا 6 پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشەو بەزوترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.

وەزارەتەكە جەختیشی كردۆتەوە كە “هەر هەواڵ و زانیارییەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دورە لە راستییەوەو فەرمی نییە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا