سەدر لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق هۆشداری لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات و هەڕەشەی هەڵگرتنی چەک دەکات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەمیانەی وتاردان بۆ پێشنوێژان و وتاربێژانی مزگەوت وتی، ” بەتوندی دژ بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستمەوە لەو بارەیەوە ئەگەر پێویست بێت چەکیش هەڵدەگرین”.

سەدر لەبارەی گەندەڵیشەوە جەختی لەوە کردەوە پێویستە هەموو کات دژی گەندەڵی بوەستنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، “چاکسازی لەکاتی ئێستادا ئەنجامی ئەرێنی بەدەست نەهێناوە لەبەرئەوەی ئەوانەی حوکمڕانی عێراق دەکەن خۆیان گەندەڵن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا