بڕیارێکی توند لە تەندروستی سلێمانیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کەسێک ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەکار نەهێنابێت ناتوانێت لە شوێنی گشتیا کار بکات.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری تەندروستی گشتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بەرەو کەم بوونەوە دەڕوات، پێویستە دانیشتوان پابەندی ڕێکارە تەندروستیەکان بن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی بکەن.

دکتۆر سەباح ئاماژەی بە بەرنامەی وەرگتنی ڤاکسین کرد لە پارێزگاکەداو وتی، دوای هەڵبژاردن ڕێگە نادەین بەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەبنە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی ئەوانیدیکە، لە شوێنە گشتیەکاندا کار بکەن.

دکتۆر سەباح هەوارمی داوای لە دوکاندار و کاسبکاران و ئەو کەسانەی لە کافتریاو چێشتجانەکان کاردەکەن، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ خەڵک هەیە، ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ خۆیان و کارمەندەکانیان بەکاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا