هێزەکانی زێرەڤانی: گەر وا بڕوات رێژەی دەنگدانی تایبەت ناگاتە %40

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هێزەکانی زێرەڤانی رایگەیاند، دەنگدانی ئەمجارە شێوازێکی نوێیە و کێشەی زۆرمان بۆ دروستبووە، وتیشی: گەر پڕۆسەکە بەم خاوییە بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن چارەسەری نەکات، ئەوا رێژەی دەنگدان ناگاتە %40.

ئەمڕۆ هەینی عەمید دیدەوان خورشید، وتەبێژی هێزەکانی زێرەڤانی رایگەیاند، هێشتا %20 دەنگدەری تایبەت نەیتوانیوە دەنگ بدات، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خاوی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان.

وتیشی: ئەو ئامێرە دڵنیاکەرەوەیەی دادەنرێت، زۆرجار کارتەکە ناخوێنێتەوە، یان ئەوەتا ئامێرەکە کوالتی باش نییە و خاوە، یان ئەوەتا ئەو کارمەندەی دانراوە شارەزایی ئەوتۆی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێکی دیکە لە کێشە گەورەکان پەنجەمۆرە، کارتەکە کێشەی تیا نییە و کەسەکەش خۆیەتی و پێناسی دیکەشی پێیە، بەڵام پەنجەمۆر ناخوێنێتەوە و جاری وا هەیە سێ چوار جاری پێدەچێت تا پەنجەمۆرەکە دەخوێنێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “بەپێی ئەو کاتەی دانراوە کە 11 کاتژمێرە بۆ دەنگدانی تایبەت، هەر کەسێک پێویستی بە خولەکێک و 10 چرکەیە تا دەنگ بدات، بەڵام ئەمڕۆ هیچ کەسێک لە سێ خولەک کەمتری پێنەچووە و هەمان کێشە لە دهۆک و سلێمانیش هەیە”. دەشڵێت: بەپێی ئەو کاتەبێت کەمتر لە %50ی دەنگدەری تایبەت دەتوانێت بەشداری دەنگدان بکات.

https://fb.watch/8vRcyX9n-S/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا