عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە جیهان دادەبڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاسایشی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمەوە سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عێراق دادەخرێن و هەتا بەیانی رۆژی 11ی تشرینی یەکەم ناکرێنەوە.

لیژنەی ئاسایشی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رێکاری نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەگرێتەبەر و بەپێی ئەو رێکارانە، بڕیارە لە رۆژی 9ی ئەم مانگە جوڵەی نێوان پارێزگاکانی عێراق سنووردار بکرێت و سەرجەم فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان دابخرێن.

هاوکات، ئەم بڕیارە هەتا بەیانی رۆژی 11ی مانگ کاری پێدەکرێت، ئامانج لەم رێکارانەش پاراستنی ئاسایشی تەواوەتی پڕۆسەی هەڵبژاردنە.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە رێکارەکان بریتییە لە رێگریکردن لە جوڵەی ماتۆڕسکیلەکان لەناو شارەکانی عێراق و دابینکردنی ژینگەی لەبار بۆ ئامرازەکانی دیکەی گواستنەوە لەپێناو ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی دەنگدەران.

هەر بەپێی ئەو رێکارانە، ئاسانکاری بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت و هاوکاریان دەکرێت بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی دەنگدان.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەو رۆژە تەواوکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا