پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ بڕیاری سعودیە بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئاسیا، جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەم هەنگاوەی سعودیە بازرگانان سەرسام بوون، هەر ئەوەش بووەهۆی ئەوەی رکابەرییەکانی زیادبکات و پارێزگاری بکات لە پشکی خۆی لە بازاڕەکاندا.