زانیاری نوێ لەبارەی كۆبونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بازرانی

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بازرانی جگە لە دواین گۆڕانكارییەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە هاوكات چەندین پرسی گرنگیش باس كران لەوانەش پۆستی پارێزگاری كەركوك و پۆسی سەرۆك كۆماری عێراق.

بەوتەی سەرچاوەكان لە كۆبونەوەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوەكردوەتەوە كە هەردوو پۆستی پارێزگاری كەركوك و سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتییەو لەلایەن كەسانی یەكێتییەوە پڕدەكرێنەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە توندی لە بارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە قسەی كردووەو پێداگیری لەوەكردوەتەوە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی هیڵی سوورە، توندی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای ئەوە بووە كە مەسعود بارزانی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوكی كردووە، بەڵام ئەو داوایەی رەتكراوەتەوە.

لە ماوەی رابردودا بەشێك لە بەرپرسانی پارتی چەندجارێك باسیان لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارو پارێزگاری كەركوك كردووە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی یەكێتیەوە دڵنیایی دراوە لەوەی هەردوو پۆستەكە بۆ ئەوان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا