پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ کۆتای هاتنی وەرزی هاوین و گۆڕینی وەرزەکان بەهۆی چەندین هۆکارەوە کێشەکانی هەڵوەرینی قژ دەست پێدەکات، هۆکارەکانیش بەهۆی کەمی ڤیتامینەکان یان دڵەڕاکێی بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی قژدا هەیە.
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی قژ دەدەن:
-هێلکە
دەوڵەمەندە بەو ماددانەی سوودێکی زۆریان بۆ قژ هەیە وەک پڕۆتین، بیوتین، زینک و سیلینیۆم، هێلکە یەکێکە لە باشترین خواردنەکان یارمەتی گەشەی قژ دەدات.
-ماسیە چەورەکان
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین و کانزاکان، سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ گەشەی قژ، بۆیە پێویستە هەفتەی دووجار بۆ سێجار ماسی بخورێت.
-سپێناخ
ڤیتامین ئەی و سی و کانزای ئاسنی تێدایە قژ بەهێز دەکات و یارمەتی دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە.
-پەتاتەی شیرین
سەرچاوەیەکی گەورەی کارۆتینەکانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پاراستن و بەهێزبوونی قژدا هەیە.
-پاقلەمەنیەکان
یەکێکە لە باشترین خواردنەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە.