سێ جۆر خواردن باشترە بە ساردی بخورێت

پۆڵەتیک پرێس

ئانتی گال، پسپۆڕی بواری خۆراک لە ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، هەندێک خواردن هەیە باشترە کە بە ساردی بخورێن و گەرم نەکرێن.

بەپێی بڵاو کراوەکان، پەتاتە، برنج، پاستا، باشتر وایە بە ساردی بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهێدرات و نیشاستەیان تێدایە، ئەگەر بە گەرمی بیانخۆیت دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەڵام ئەگەر بە ساردی بیانخۆیت دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، هەروەها کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر ئەرکی ڕیخۆڵەکان.

وتیشی، کاتێک ئەو خواردنانە بە ساردی دەخۆیت، جەستە وەک ماددەی شیکەرەوە مامەڵە لەگەڵ نیشاستەکەدا دەکات، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر ڕیخۆڵەکان و یارمەتی دابەزاندنی کێشیش دەدات.

ئەو پسپۆڕە ڕوونی کردەوە، یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات لە هەڵمژینی نیشاستەکەدا بە هەمان ڕێگەی مژینی خۆراکە ڕیشاڵیەکان، هەروەها یارمەتی کرداری هەرس دەدات لە ڕیخۆڵەکاندا، هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە، هەروەها ڕێژەی کالۆری لە خواردنە ساردەکاندا کەم دەبێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر هاتوو بۆ جاری دووەم گەرم کرایەوە پارێزگاری زۆر لەو نیشاستە بە سودە دەکات کە تیایەتی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک