پۆڵەتیک پرێس
پسپۆرانی بواری خۆراک ڕێنمای دەدەن دەربارەی ئەو خواردنانەی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستە زیاتر بخورێن، چونکە سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەرکەوتنی کاریگەرییە لاوەکییەکان لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین هەیە.
پێنچ خواردن دوای وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە زیاتر بخورێن، چونکە دەرکەوتنی کاریگەرییە لاوەکیەکان بەهۆی ڤاکسینەوەکە کەم دەکاتەوە و یارمەتی زوو چاک بونەوە دەدات ئەوانیش:
-میوە و سەوزەواتەکان
میوە و سەوزەواتەکان بەرگری لەش بەهێز دەکەن و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕیژەیەکی زۆر ڤیتامین سیان تێدایە، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپیەکاندا هەیە و ڕێگری لە هەوکردن و نەخۆشیەکان دەکەن.
-چەرەساتەکان
سەرچاوەیەکەی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن، بەرگری لەش بەهێز دەکەن، تەندروستی دڵ دەپارێزن و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکەن.
-ماسیە چەورەکان
ماسیەکانی وەک سەلەمون و تونە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3، چەوری تەندروستیان تێدایە هەوکردنەکانی جەستە و پەستانی خوێن کەم دەکەنەوە، ڕێگری لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
-شۆربای مریشک
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و یارمەتی کەم کردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشیەکان دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.
-ئاو
ئاو گرنگییەکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکات، بەرگری لەش بەهێز دەکات.
لەگەڵ ئەوانەشدا پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە دوای وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە لە خواردنە ئامادەکراو و خێراکان دووربکەونەوە.