چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر واز لە خواردنی خوێ بێنیت؟

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاشکرایان کرد، چی بەسەر جەستەماندا دێت ئەگەر واز لە خواردنی خوێ بێنین، ئایا خوێ ژەهری سپیە؟

ئەگەر بۆ ماوەی سێ رۆژ یان هەفتەیەک واز لە خواردنی خوێ بهێنیت، سودێکی زۆر بە جەستەت دەگات بە تایبەت ئەو کەسانەی رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆن، شلەی زیادەی جەستە کەم دەکاتەوە هەروەها کێش و ئاوسای لەش دادەبەزێنێت

لەگەڵ ئەوەش دا ڕەنگە واز هێنان لە خواردنی خوێ بۆ ماوەی دوو سێ مانگ ببێتە هۆی دەرکەوتنی، نیشانەی نەرێنی چونکە بەکار هێنانی خوێ بە پێی پێویست ڕێژەی سۆدیۆم لە ناو خوێندا دەپارێزێت بۆ ماوەیەکی درێژ

هەوەرها کەمی سۆدیۆم بە ڕێژەی زیاد بوونی لە لەشدا، ناتەندروستە، دەبێتە هۆی لاوازی جەستەو سەر ئێشەو، لاوازبوونی کۆ ئەندامی هەرس و نزمی پەستانی خوێن.

خواردنی خوێ بە ڕێژەیەکی زۆر ڕەنگە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی خوێ بریتین لە

١-خواردنی گرامێک زیاتر لە خوێ ئەبێتە هۆی زیاد بوونی ٢٠٠ ملیلیتری ئاو لە لەشدا

٢-زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی گورچیلە

٣-خواردنی زیاتر لە ٥-٦ گرام خوێ لە ڕۆژێک دا مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، هەروەها مناڵ و ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە پێویستە لە ڕۆژێکدا ٢-٣ گرام زیاتر خوێ نەخۆن

٤-ڕێژەیەکی زۆر خوێ لە خواردنە خێراو ئامادە کراوەکاندا هەیە، کە پێی دەوترێت خوێی شاراوە، پێویستە زۆر ئاگاداربین لە هەڵبژاردنیان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا