ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن لەم کاتەدا خواردنەکانی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

پڕۆتینەکان بەشێکی سەرەکین بۆ جەستە و تەندروستی، خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتینەکان وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.

بەشێوەیەکی گشتی پڕۆتینەکان دوو جۆرن ڕووەکی و ئاژەڵی لە خواردنەکانی گۆشت، بەرهەمەشیرەمەنیەکان، ماسی، هێلکە، دانەوێڵەکان، پاقلەمەنی و چەرەساتەکانەوە بەپێی جۆری ڕووەکی و ئاژەڵی دەتوانرێت دەستبکەوێت، سوودێکی زۆریان بۆ دروستبوونی ماسولکەکان و دابەزینی کێش هەیە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن باشترین کات بۆ خواردنی پڕۆتین لەنێوان ژەمەکاندایە، چونکە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین هەستی تێربوون زیاددەکەن و وادەکەن خواردن کەمتر بخورێت، هەروەها خواستی خواردنی شیرینییەکان کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا