پۆڵەتیک پرێس
پسپۆرانی بواری خۆراک باس لەو خواردنانە دەکەن کە یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەی دەدەن، جەستەی مرۆڤ پێویستی بە دژەئۆکسانەکان هەیە بۆ پاراستنی خانەکانی مێشک.
پێنج خواردن بیرەوەی بەهێز دەکەن:
-بادەم
بەناوبانگە بە تایبەتمەندی باشترکردن و بەهێزکردنی بیرەوەری، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی کردارەکانی مێشک باشتر دەکات.
-زەردەچەوە
ئەو ماددانەی لە زەردەچەوەدا هەن یارمەتی باشترکردنی بیرەوەی و میزاج دەدەن.
-هێلکە
دەوڵەمەندە بەڤیتامین دی، لەگەڵ ئەوەشدا زەردێنەی هێلکە چەندین ماددەی سوودبەخشی بۆ مێشک تێدایە، باشترە ئەگەر لەژەمی بەیانیاندا بخورێت.
-چای گوڵە بەیبون
یارمەتی کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ و بەهێزبوونی بیرەوەری دەدات.
-ئاڤۆکادۆ
کردارەکانی مێشک چالاک دەکات، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، چەندین ماددەی گرنگی تێدایە یارمەتی تەندروستی میشک و بەهێزبوونی بیرەوەری دەدات.