پۆڵەتیک پرێس
ڕەقبوونی ماسولکەکان ئازارێکی زۆری هەیە، بەشێوەیەکی خۆنەویستی و زۆر خێرا ڕوودەدات بەتایبەتی لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزش کردن.
ئەو میوە و سەوزەواتانەی ڕەقبوونی ماسولکەکان کەم دەکەنەوە:
-فاسۆلیا و نیسک
فاسۆلیا و نیسک یەکێکن لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵەکان، کۆنتڕۆڵی رێژەی شەکری خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکەن، یارمەتی کەم کردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکەکان دەدەن.
-مۆز
سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکانی پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنسیۆمە، یارمەتی تەندروستی ماسولکەکان دەدات.
-پەتاتەی شیرین
دوای ئەنجامدانی وەرزش یارمەتی نەهێشتنی ڕەقبوونی ماسولکەکان دەدات، ڕێژەیەکی زۆر کانزا بەسوودەکانی تێدایە.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکان وەک سپیناخ، بڕۆکلی و کەلەرم و چەندانی دیکە یەکێکن لەو سیستمە خۆراکیانەی سوودێکی زۆریان بۆ ماسولکەکان هەیە و لە ڕەقبوون دەیانپارێزن.