پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن و بڕۆن بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەوە.
دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و خۆیان بپارێزن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی: پێویستە هاووڵاتیان زیاتر بڕۆن بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەوە بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان سەلامەتبێت.
ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ شەپۆڵێكی نوێ و هەڵكشانێكی بەرزی تەشەنەكردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردراوە رێكارەكانی وەك پشكنینەكان، چاودێری و ئامادەكاری سەنتەرەكانی توشبون بەپەتاكە چڕتربكرێنەوە.