پۆڵەتیک پرێس
هەنجیری ڕەش یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان، تامێکی خۆشی هەیە و دەوڵەمەندە بە کانزاکانی کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، مس و ڤیتامینە سەرەکیەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و یەکێکە لەو میوانەی دژە شێرپەنجەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ.
دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و دژەئۆکسانە یارمەتی نوێبونەوەی خانەکەنای پێست دەدات و پارێزگاری لێدەکات، یارمەتی تەندروستی قژ و دابەزاندنی کێش دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات.
هەنجیری ڕەش سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە و یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن و ڕێژەی چەوری خوێن دەدات، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.