پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان توشبوون بە هەستیاری وەرزی زیاتر دەبێت وەک گیرانی لوت، پژمە و کۆکە، جگە لەبەکارهێنانی دەرمان هەندێک لە خواردنەکان یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو هەستیاریە دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”.
پێنج خواردن توشبوون بە هەستیاری وەرزی کەمدەکەنەوە:
-مزرەمەنیەکان
لیمۆ، پڕتەقاڵ و سندی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگیان لە کەمکردنەوەی گیرانی لوت و پژمەدا هەیە.
-ئەنەناس
یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، مەنگەنیز و ماددەبەسوودەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جیوب و گیرانی لوت دەدات کە بەهۆی هەستیاری وەرزیەوە دروستدەبن.
-پیاز
یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و هەستیاری دەدات.
-سێو
ڕۆڵێکی زۆری لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری وەرزیدا هەیە وەک گیرانی لوت، پژمە و خورانی چاو.
-ماسیە چەورەکان
ئەو ماسیانەی ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3یان تێدایە وەک سەلەمون، تونە و سەردین سوودێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە تووشی هەستیاری وەرزی دەبن.