پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا 49 شوێن بەهۆی سەرپێچی و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکانەوە لە پارێزگاکە داخراون.
قایمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1 ی تەموزی 2021، ئاماری کار‌و چالاکییەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردووی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، ” پێنج هه‌زار و (830) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، كه لەو بەسەرکردنەوانەشیاندا (561) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنانی پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (313) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن”.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ” به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (49) شوێن داخراون، یه‌ك شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی له مانگی رابردودا و له ئه‌نجامی پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی به‌شێكیش له‌و كاڵاوشمه‌كانه له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كانیان بوه كه كۆی گشتیی (74) تۆن و (520) كیلۆگرامه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت.
ئاماره‌كه ئەوەشی خستووەتەڕوو، “به‌هۆی دووبارەكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2021) بریتییه له (42) ملیۆن و (975) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی”.