دژی نەبوونی كارەبا لەسنوری بازیان هاوڵاتیان خۆپیشانیان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژی کەم بوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان هاوڵاتیانی كۆمەڵگەی بەردەقارەمان خۆپیشانیان ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیاریەكانی پۆڵەتیك پرێس، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان و نەبوونی کارەبای نیشتمانی و زۆری كارەبای مۆلیدە دانیشتوانی کۆمەڵگەی بەردەقارەمان سەر بە ناحیەی بازیانی پارێزگای سلێمانی، ناڕەزاییان دەربڕیوەو  گردبوونەتەوە و چوونەتە سەر وێستگەی کارەبای ناوچەکەیان.

هاوکات، ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان ڕایگەیاندووە،  سیستەمی دابەشکردنی وزەی کارەبا ناوەندییە و دابەشكردنەكەی لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە.

هەروەها، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاندووە، وێستگەی غازیی ھەولێر و سلێمانی پێویستیان بە چاکسازییە و وەك وەزارەتی كارەبا  لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی پارە بۆ پرۆسەی چاکسازی لەو یەکانەی کارەبادا تەرخان بکرێت  ئەوهەنگاوەش دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی 400 مێگاوات كارەبا بۆ ھەولێر و سلێمانی.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو بەهۆی زۆری خواست لەسەربەكارهێنانی كارەبا پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان كەمدەبێتەوە و ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا