پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵەی بەرگریکردن لە ئازادی ڕۆژنامەنووسانی عێراق، ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵێکی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.
کۆمەڵەکە ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی عێراق بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاند، لەماوەی 2 ی ئایاری 2021 تا 3 ی ئایاری 2021، 267 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە عێراق ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشلکارییەکان پێکدێن لە کوشتن، هەڕەشەی کوشتن، دەستگیرکردن، دەستەبەسەرکردن و چەندین جۆر پێشێلکاری دیکە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی بەرگریکردن لە ئازادی ڕۆژنامەنووسانی عێراق، لەماوەی ئەو ساڵەدا 10 هێرشی چەکداری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکان، 13 داوای یاسایی، 63 حاڵەتی دەستگیرکردن، 141 حاڵەتی هێرش و پەلامار و بەربەست دروستکردن و 28 حاڵەتی دەستبەسەرکردن و داخستن تۆمار کراون.
بەغدا لە پێشەنگی پارێزگاکان دێت بە تۆمارکردنی 77 ڕووداوی پێشێلکاری و دوای ئەویش پارێزگای کەرکوک بە 36 پێشێلکاری و لە پلەی سێیەمیشدا پارێزگای بەسڕە دێت بە تۆمارکردنی 29 پێشێلکاری .