لەماوەی دەسەڵاتی ئەردۆغان رێژەی خۆکوژی لە تورکیا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە راپۆرتێكدا کە لەلایەن پارتی گەلی کۆماری تورکیاوە ئامادەکراوە هاتووە، رێژەی خۆکوشتن لە تورکیا لەماوەی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغاندا زیادیکردووە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی پارتی گەلی کۆماری، لەماوەی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، لە تورکیا بەرێژەی %48 حاڵەتی خۆکوشتن زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە تورکیا هۆکارە ئابوورییەکان بوون بەجۆرێک %38ی حاڵەتی خۆکوژی ساڵانی نێوان 2017 و 2019یان پێکهێناوە.

باس لەوەشکراوە، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 لە تورکیا نۆ هەزار و 916 کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک