بەپەلە.. یەکێتی 12 هەزار دەنگی دیکە زیادی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت، یەكێتی نزیكەی 12 هەزار دەنگی زیادیكردووە و هێشتا پرۆسەكە بەردەوامە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەنگدانی تایبەتیشدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە بە هاوپەیمانێتی و لیستی سەربەخۆوە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كرد، كە رۆژی 16 و 18-21-2023 لە پانزە پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی زانیاری و داتاكانی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نوێنەرانی یەكێتیی لە پرۆسەی چاودێری جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەستیكەوتووە لەکۆی921  وێستگەی دەنگدان، 205 وێستگە یەکلاکراونەتەوە و یەکێتی لەو 205 وێستگەیە 11849 دەنگی  لە كەركوك و سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە بەدەستهێناوە، كە بەمجۆرەیە:

کەرکوک( 5495) دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەکێتی.

سەڵاحەدین (1987 ) دەنگ بۆ کاندیدی یەکێتی.

نەینەوا (3399) دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتی .

دیالە (968) دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا