پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سوریا توشی ئیفلیجی بووە و پێویستە بەزوویی ئەم بارودۆخە ناخۆشە لەسەر هاوڵاتیان لاببەین، هەروەها، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە ڕێگام بەرەو سوریا و ڕێکخراوەکەمان خزمەتگوزاری سەرەکی پێویست دەگەیەنێتە هەموو ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
میریانا سبۆلجاریک، سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە تویتێکدا تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ئەمشەو گەیشتمە حەلەبی سوریا و دڵم زۆر توندە بەو کارەساتە ، لە پاش ئەو هەموو ساڵە لە جەنگی ناوخۆیی قورس لە ئێستادا ئەو وڵاتە بەهۆی بومەلەرزەوە توشی ئیفلیجی بووە و پێویستە بەزوویی ئەم بارودۆخە ناخۆشە لەسەر هاوڵاتیان لاببەین.
هاوکات تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، من لە ڕێگام بەرەو سوریا و ڕێکخراوەکەمان خزمەتگوزاری سەرەکی پێویست دەگەیەنێتە هەموو ئەو ناوچانەی بومەلەرزەکە زیانی پێ گەیاندوون .
نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاندوە، مارتن غریفیس یاریدەدەری کاروباری مرۆیی و ڕێکخەری هاوکارییە کتوپڕەکان کۆتایی ئەم هەفتە بەرەو تورکیا و سوریا بەڕێ دەکەوێت و ڕۆژی شەممە سەردانی غازی عەنتابی تورکیا دەکات و ڕۆژی یەک شەممە سەردانی حەلەب دەکات.