پۆڵەتیك پرێس
دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە كەمپی شاریای سەربە پارێزگای دهۆك ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەردانی كەمپەكەی كرد و بڕیاریدا هەموو پێداویستییەك بۆ ئەو خێزانانە ئامادەبكرێت كە زیانیان لێكەوتووە و بڕیاریدا دەست بە لێكۆڵینەوە بكەن لە رووداوەكە.
ئیڤان فائق جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی كەمپی شاریا كۆبوەوە و جەختیكردەوە: پێداویستی تەواو بۆ ئەو خێزانانە ئامادە بكرێن كەزیانیان لێكەوتووە.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بەڵێنیدا هەموو هەوڵێك بدات لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و گیر و گرفتەكانی ئاوارەكانی كەمپەكە و بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن.
رۆژی هەینی 4ی حوزەیرانی 2021 ئاگرێكی گەورە لە كەمپی ئاوارەكانی شاریا لە سنوری پارێزگای دهۆك كەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیكەی 400 خێمەی ئاوارەكان سووتان، لە كاردانەوەی ئەو رووداوەشدا بەڕێوەبەری كەمپەكە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.