ئیسرائیل پلانی ئاگربەستی ماوەدرێژ لە غەززە دادەڕێژێت

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە پلانی ئاگربەستی ماوەدرێژی لە غەززە پێشکەشی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئەو پلانەی حکومەت لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بینی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و تۆر وینسلاند، نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان ئەو پلانەی گانتس پێشکەشی کردووە بریتیە لە دەستپێکردنی ئاگربەستی ماوەدرێژ لە غەززە و گەڕاندنەوەی ئیسرائیلیەکان بۆ نیشتیمانی خۆیان، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ٤ کەسە ئیسرائیلیەی لە ساڵی ٢٠١٤ وە لە غەززە دەستبەسەرن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئەو میدیایانە وەزیرەکەی ئیسرائیل داوای لە نێردراوەکەی یوئێن کردووە لەو پلانەیدا یارمەتی ئیسرائیل بدات.

ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە و غەززە و بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەک شاندەکەی پێکهاتوون لە ٤٠ دیپلۆماتکار و لە کارنامەی شاندەکەدا دیدار لەگەڵ فەرماندەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە بوونی هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا