پیاوێک ٩ هەزار جار پەیوەنی بە فریاکەوتنەوە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئیسپانی هیچ کێشەیەکی نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی ٢٠١٩وە نزیکی نۆ هەزارجار پەیوەندی بە پۆلیس و خزمەتگوزاری فریاکەوتنەوە کردووە، دوای ئەو بێزارکردنە توشی کێشە بۆتەوە و دەستگیریان کردووە

پیاوەکە تەمەنی ٤٩ ساڵە لە ناوچەی ئۆفیدیۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا بەهۆی سکاڵای خزمەتگوزاری ٠٩١ کە هەموو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی پۆلیس وەردەگرێت دەستگیرکراوە.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، پیاوەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە دەکرد بۆ مەبەستێکی دیاریکراو ئەویش سەرزەنشت کردن و وتنی قسەی ناخۆش بە کارمەندەکانی، پۆلیسەکان باسی لەوەش کرد پیاوەکە هیچ کاتێک پێویستی بە فریاکەوتن نەبووە تەنها بۆ ئەو مەبەستە پەیوەنی کردووە.

پیاوەکە ٣٧٨٩ جار پەیوەندی بە تۆڕی ٠٩١ کردووە و هەروەها ٤٩٥٧ جاریش پەیوەندی بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ١١٢وە کردووە.

کارمەندانی فریاکەوتن پێش ئەوەی سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن چەند جارێک پیاوەکەیان ئاگادارکردۆتوە واز لەم کردارە بهێنێت، بەڵام بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوون و بەردەوام بوونی لە کارەکەی ڕوبەڕووی سکاڵایەکی ترسناک بۆتەوە و سزاکەشی لەوانەیە بگاتە زیندانیکردن لەنێوان سێ مانگ بۆ ساڵێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا