دۆزینەوەی بەتڕیقیکی زەرد بۆ یەکەم جار

پۆڵەتیک پرێس

لە نوێترین دۆزینەوەدا، وێنەگرێکی بەلجیکی لەکاتی وێنەگرتندا وێنەی بەتڕیقێکی سپی و زەردی لە دورگەیەکی باشوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی گرتووە.

وێنەگرەکە دەڵێت: پێشتر بەتڕیقی زەردی نەبیستوە و نەبینیوە، لەو کەنار دەریایە نزیکەی ١٢٠ هەزار بەتڕیقی لێبووە، بەڵام ئەوە یەکەم بەتڕیقی زەرد بووە لەو ناوچەیەدا.

وێنەگرەکە باس لەوەش دەکات بەختی هەبووە ئەو بەتڕیقەی بینیوە، چونکە لەو ناوچەیەدا جوڵە قورسە بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر بەتڕیق لە کەنار دەریاکە.

لەدوای بینین و وێنەگرتنی ئەو بەتڕیقە وێنەگرەکە درێژەی بە گەشتەکەی داوە و لە ناوچەی دیکەش بوونی بەتڕیقی لەوجۆرە ئاشکراکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا