پێش جەژن سێ موچە بەلیوا هاوبەشەكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو بەدوواداچوونانەی كردوومانەو زانیاریمان پێداروە پێش جەژن موچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و بۆ ئەم مانگەش سێ مووچە دابەش دەکرێت.

عوسمان كەریم سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو واتە پێش جەژن سێ موچەی دیكە دابەش بکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گۆڕانكاری روونەدات لەسەر دابەشكردنی موچەی لیواكانی پێشمەرگە ئەم جارەش هاوشێوەی مانگی رابردو سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا