بەهۆی دزینی دوو کراس لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا ئازاد کرا

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک لە ویلایەتی لویزیانا، دوای بەسەربردنی ٢٠ ساڵ لە زیندان بەهۆی دزینی دوو کراس ئازاد کرا.

سەراح جای فرانکی تەمەن ٦٧ ساڵ، دوای ئەوەی سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرابوو، لە ویلایەتی نیو ئۆرلیانز، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بڕیاری ئازادکردنی درا، بەهۆی ئەوەی دوو کراسی دزیبوو کە نرخەکەی کەمتر لە ٥٠٠ دۆلار، بەڵام کەیسەکەی بە تاوان ئەژمارکرا.

ئەوەی لە کەیسی جەیدا جێی سەرنجە، ئەوەیە کە چۆن تا ئێستاش جیاوازی لە نێوان کەسانی ڕەش پێست و سپی پێست دەکرێت لە ویلایاتە یەکگرتووەکان، چونکە زەحمەتە خەیاڵی ئەوە بکرێت ئەو سزایە بەسەر سپی پێستێکدا بسەپێنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەشپێستەکان نزیکەی سێیەکی ئەمریکا پێکدەهێنن، بەڵام نزیکەی سێبەشیان لە زیندانن و حکومی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا