بە ڤیدیۆ..پیاوێک تۆڵە لە کۆمەڵگا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پێنج کەس لە چین بە هۆی پیاوێکەوە مردن، دوای ئەوەی بە خێراییەکی زۆر بە ئۆتومبیلەکەی لە شاری  دالیان لە باکوری ئەو ناوچەیە، خۆی کرد بە ناو خەڵکدا.

پۆلیسی ئەو شارە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەو پیاوە تەمەن ٣٢ ساڵە شکستی هێناوە لە پرۆژەی وەبەرهێنانەکەی دا، ویستویەتی تۆڵە لە کۆمەڵگا بکاتەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆیەی تۆمار کراوە، وا دەردەکەوێیت ئەو پیاوە بە ئوتومبیلێکی ڕەش هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە بە پیادە دەرۆن.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی پۆلیسی ناوچەکە بڵاوی کردەوە، ئەو شۆفێرە کاری سەرتاشی دەکات، تەنیا لە ماوەی ٧ چرکەدا ئەو تاوانە ئەنجام دەدات، بە خێرایی ١٠٨ کم دەڕوات.

لە شوێنی ڕووداوەکە، ٤کەس مردن و پێنجەم برایە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لە دەست دا، پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی شارەکە ئاشکرای کرد، تاوانبارەکە دەستگیر کراوەو، بەتۆمەتی مەترسی دروست کردن بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵگە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەکرێت.

ئماژەیان بەوەشدا، ئەو پیاوە نەیتوانیوە شکستەکەی قبوڵ بکا، هیوای بە ژیان نەماوە، هەوڵی داوە تۆڵە لە کۆمەڵگە بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا