پۆڵه‌تیك پرێس
یەكێتی نیشمانیی كوردستان سوربوونى خۆى له‌سه‌ر جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ت دوپاتده‌كاته‌وه و ئەندامێكی سەركردایەتی ئه‌و حزبه‌ش دەڵێت “ئه‌گه‌ر ناناوهندێتى جێبه‌جێنه‌كرێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند:”مه‌رجی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ته”.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سەركردایەتی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى ڕێككه‌وتنێكمان هه‌یه و پێویسته ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێبكرێت بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین، به‌ندێكى رێككه‌وتنه‌كه‌ش جێبه‌جێكردنى ناناوهندێتى پارێزگاكانه، واته شۆڕكردنه‌وه و دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌ته به‌سه‌ر پارێزگا‌و قه‌زاكاندا”.
وتیشى، هه‌رچه‌نده تائێستا ناناوهندێتى جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام نه حكومه‌ت و نه پارتیش ڕه‌تیان نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له خودى به‌رنامه‌ى كارى ڕاگه‌یه‌ندراوى حكومه‌ت جێبه‌جێكردنى ناناوهندێتى هاتووه، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ جێبه‌جێكردنى، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كردنى بودجه له عێراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا وایكردووه پرسه‌كه دوابكه‌وێت.
به‌وته‌ى ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ناناوهندێتى به‌دوو شێواز، شێوازێكیان ئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تدایه شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه به‌ڕێنمایى و ئه‌وى دیكه‌شیان له‌په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى یاسا جێبه‌جێبكرێت، له‌ئه‌گه‌رى جێبهجێنهكردنیشى هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى بێ‌ئومێد ده‌بن له پارتى به‌وه‌ى ناچێته ژێربارى جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى ناناوندێتى.