یەكێتی هێزێك دەگەڕێنێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لە نامەیەكی فەرمیدا، فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی 70 ی پێشمەرگە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی كردووە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەكەی دەربڕیوە، كە هێزەكانی پشتیوانی دووی یەكەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی 70 ی پێشمەرگە نامەیەی فەرمی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كردووە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەكەی دەربڕیوە، كە هێزەكانی پشتیوانی دووی یەكەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە، راشیگەیاند، پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەر دوو هێزەكانی پشتیوانی (یەك و دوو)ی یەكەكانی حەفتا و هەشتا دەكات و لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستكردنی هێزێكی یەكگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەكات، لە هەنگاوەكانی دادێت سەرجەم هێزەكان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا كۆببنەوە.

ئەوەش هاتووە، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەكان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی خێراتركردنی پرۆسەی ریفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی كاروانی چاكسازیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا