لیژنەی یاسایی هۆكاری ناكۆكی لایەنەكان لە ناو پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، هۆكاری ناكۆكییە سیاسییەكان بۆ یەكخستنی هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەگەڕێتەوە.

رائید مالیكی، ئەندامی لیژنەكە ئاشكرای كرد، ناكۆكی سیاسی لەبارەی یەكخستنی هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمان لە ئارادایە و بەهۆیەوە لەناو پەرلەمان رووبەڕووی ناڕەزایەتی زۆر لە لایەنەكان بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە روی دەستوورییەوە هیچ رێگری و دژایەتییەك بۆ یەكخستنی هەردوو پڕۆژە یاساكە نییە، بەو مەرجەی بڕگە گشتی و تایبەتیەكانی هەڵبژاردن و تایبەتمەندی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەبەرچاو بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا