حكومەت دەستبەكاربوونی چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی سلێمانی دوا دەخات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەستی دەستی بە دەستبەكاربوونی سێ‌ بەڕێوبەری گشتی لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە دەكات.

ئەنوەر تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەخواستی خۆی ئیش دەكات، سێ‌ بەڕێوەبەری گشتی لە سنوری سلێمانی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگایان وەرگرتووەو مەرجەكانی وەرگرتنی ۆ ئەو پۆستانەیان هەیە كە بۆیان دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سی ڤی ئەو كەسانەی هەڵسەنگاندووەو بە شیاوی زانیون بۆ ئەو پۆستانە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران دەستی دەستی بە دۆسییەكانیان دەكات و رۆژێك داوای ناسنامەی باری شارستانی و رۆژێك داوای رەگەزنامەی عێراقی و رۆژێكی دیكە داوای شتی ناپێویستیان لێدەكات بۆئەوەی فەرمانی دەست بەكاربوونیان دوابخات.

وتیشی، “ئەمە وامان لێدەكات بڵێین سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بە سیاسەتی بانێك و دوو هەوا كاردەكەن، بۆیە ئەو حزبانەی كاندیدەكانیان بۆ ئەو سێ‌ پۆستە دیاریكراون، دەبێت خۆیان بەدواداچوون بكەن بۆ هۆكاری دەرنەكردنی فەرمانی دەستبەكاربوونی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانە”.

رۆژی 20 تشرینی یەكەمی 2020، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆبوونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی هەریەك لە موحسین ئەدیب وەك بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ئەندازیار محەمەد جەلیل وەك بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی و ئیسماعیل رەشیدی وەك بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی لەسەر پەسەندكرد، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ هیچكامیان دەرنەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا